١٦ ئاب ٢٠٢١ - ١٦:١١
دیداری «بەرھەم ساڵح» لەگەڵ نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ھەڵبژاردنی عێراقەوە

سەرۆک کۆماری عێراق چاوی بە نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کەوت و لە بارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەم وڵاتەوە قسەی لەگەڵدا کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدار لەگەڵ «جنین پلاسخارت» نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بەغدا، ڕەوشتی سیاسی و ئاسایشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

لە دیدارەکەی  «بەرھەم ساڵح» و «جنین پلاسخارت» لە سەر پێویستیی پەرە پێدانی ھەوڵەکان لە ئاراستەی وەدی ھاتنی سەقام و پاوەجێیی لە عێراق و ئاسایشتی شارومعندان و بەرپاکرانی ھەڵبژاردنێکی تەندروست و دادگەرانە لەم وڵاتەدا پێداگری کرا.

پێشتر دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند بوو کە، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە یەرواری شەشەمە ژوئەن بەرپا دەکرێت و دواتر کاربەدەستانی عێراقی دەھەمی ئۆکتۆبەریان وەک وادەی بەڕێوە چوونی ھەڵبژاردن دیاری کرد.

342/